ئه‌ردۆغان 150 دكتۆرى كورد له‌سه‌ركار لاده‌بات

هەواڵ / کوردستان :: 28/11/2018‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دواخرا
- زانكۆى سلێمانى یادى یوبیڵى زێڕینى دامه‌زراندنى ده‌كاته‌وه‌
- پیرۆزبێت یادى زانكۆى سلێمانى
- ئاگر له‌ بازاڕى قه‌یسه‌رى كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌
- زانكۆى سلێمانى، له‌ مه‌رجێكى سیاسییه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمى
  * مام جه‌لال: ئه‌گه‌ر سیاسه‌تم نه‌كردایه‌ پێمخۆشبوو ببوومایه‌ به‌ مامۆستاى زانكۆ
- كه‌ركوك، دیدارى نه‌وه‌كان بۆ شیعر به‌ڕێوه‌چوو
- زانكۆى سلێمانى مێژوویه‌كى پرشنگدار و ئاسۆیه‌كى گه‌شتر

خه‌بات:
- دواى سه‌ردانێكى چه‌ند رۆژه‌ به‌غدا و وڵاتانى كه‌نداو سه‌رۆك بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان
- نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌
- ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دواخرا
- عێراق .. موقته‌دا سه‌در پێشنیارێك ئاراسته‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات
- بۆ دووه‌م جار .. تۆمه‌تبارانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌نه‌بوون بێنه‌ به‌رده‌م دادگا 
  * یه‌كه‌مجار كورد له‌ مێژوودا بیانییه‌كان له‌سه‌ر كه‌یسێكى جینۆساید دادگایى بكات
- محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ كوردستان پێویسته‌
- رێڤینك هرورى: دیار نییه‌ تا كه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان به‌كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه‌
  * له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كرێت
- میدیاكانى ئه‌ڵمانیا: له‌ كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر گومان له‌ كڕین و فرۆشتنى ڤیزا ده‌كرێت
- هاوسه‌رۆكى گشتیى هه‌ده‌په‌: ده‌ستگیركردنى هاوڕێیانمان هه‌وڵى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌ به‌ عه‌قڵییه‌تى چه‌ته‌گه‌ریى
- تلسقوف .. خانى و جهێن ئاینى یێن خراب بۆیى دهێنه‌ڤ نوژه‌نكرن
- لیوا عه‌بدولخالق: بڕیار بۆ هه‌موو داواكراوان ده‌رچووه‌ و مۆڵه‌تى چه‌كهه‌ڵگرتنیش راگیراوه‌
- مێرگه‌سۆر .. ناوچه‌یه‌ك له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى پاك ده‌كرێته‌وه‌
- قه‌یسه‌رى گه‌وره‌ى كه‌ركوك به‌هۆكارێكى نادیار سووتا
- ئاهه‌نگى رۆژى سه‌ربه‌خۆى لوبنان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
- له‌ تاراوگه‌ ئافره‌تانى كوردستان خۆیان بۆ رۆژى هه‌ڵكردنى ئاڵا ئاماده‌ ده‌كه‌ن

ئاژانس:
- رێبوار تاڵه‌بانى دوورده‌خرێته‌وه‌
- بارزانى له‌سه‌ر داواى ئێران چوو بۆ به‌غدا
- توركیا داوا له‌ هه‌رێم ده‌كات كه‌مپى مه‌خوور دابخات
- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ لیوا هه‌ڵوه‌شاوه‌كانى پێ كۆناكرێته‌وه‌ .. ساڵێك زیاتره‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌
- وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى: له‌ هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك تاوانبار هه‌یه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌
  * هیچ تۆمه‌تبارێك له‌ سنوورى ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نییه‌ داڵده‌ درابێ
- ئۆپۆزسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى نوێ له‌ئێستاوه‌ ناكۆكن
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئاژانس: دكتۆر به‌رهه‌م بۆ هه‌ر شارێك بچێت پێویستى به‌ فیزه‌ و ئیزنوه‌رگرتن نییه‌
- 20%ى حوكمدراوانى عێراق سزاى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌
- سزاكانى ئه‌مریكا گه‌نجانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاواره‌ ده‌كات .. به‌ره‌و تاران، كوردستان و ئه‌وروپا كۆچ ده‌كه‌ن
- (جووت قاوه‌)ى كه‌ركوك كۆكه‌ره‌وه‌ى پێكهاته‌كانه‌ .. له‌م بازاڕه‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و جووله‌كه‌ و موسڵمان و كاكه‌یى پێكه‌وه‌ وه‌ك برا ده‌ژین
- شۆرتى كاره‌با گڕى له‌ گیانى هاووڵاتییان به‌رداوه‌ .. 33 گیانله‌ده‌ستدان له‌مساڵدا هه‌بووه‌
- سالم حاجى: ریفۆرمى ئایینى پرۆسه‌یه‌كى خۆڕسكه‌ و وه‌ڵامگۆى پێداویستییه‌كانه‌، نابێت به‌ سیاسى بكرێت
- مه‌لایه‌كى سلێمانى پێكهاته‌ ئاینییه‌كانى دیكه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌یدا كۆده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر:
- سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌میرى كوێت كۆبووه‌وه‌
- له‌ زاخۆ 120 كه‌س له‌سه‌ر به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون
- سه‌نته‌رێكى پێشكه‌وتووى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
- پێویسته‌ زمانى كوردى بخرێته‌ سه‌ر دراوى عێراق
- ئه‌و خێزانانه‌ى گه‌ڕابوونه‌وه‌ موسڵ، دووباره‌ ئاواره‌ى كوردستان بوونه‌ته‌وه‌
- گۆڕانى كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى دیكه‌ى سه‌ر عێراقه‌
- زانایان پێیان وایه‌ ئاژه‌ڵان به‌ر له‌ مرۆڤ چاویلكه‌یان به‌كارهێناوه‌

هاوڵاتى:
- ته‌ڤگه‌رى ئازادى: باره‌گاكانمان چۆڵ ناكه‌ین
- سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى مالكى سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ به‌غدا: هه‌ندێك پرس به‌ رێكه‌وتن و لێخۆشبوون و موجامه‌له‌ ناكرێت، ده‌بێت به‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت
  * مادده‌ى 140ى ده‌ستووریش واده‌ى تێپه‌ڕیوه‌ و ناكرێت جێبه‌جێ بكرێت
- گۆڕان هه‌وڵى وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تێك له‌ به‌غدا ده‌دات
- داعش له‌ ئه‌نبار ته‌شه‌نه‌ ده‌كات 
  * كه‌سایه‌تییه‌كى فه‌للوجه‌: هه‌ندێك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان هاوكارى داعش ده‌كه‌ن و حكومه‌تیش پێیان ناوێرێت
- شوان محه‌مه‌د، به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له‌ به‌غدا: مه‌سعود بارزانى باسى ورده‌كاریى كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كاندا نه‌كردووه‌
- واده‌ى درێژكردنه‌وه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كۆتایى دێت
- د. دانیاڵ سه‌عدى، پسپۆڕى ده‌روونى: ئه‌گه‌ر شۆكى ده‌رونى دواى 24 كاتژمێر له‌رووداوه‌ سروشتییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وام بوو ده‌بێت چاره‌سه‌ر وه‌رگرێت
- كێشه‌ى منداڵانى ئیشكه‌ر به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه‌
- ئه‌ردۆغان 150 دكتۆرى كورد له‌سه‌ر كار لاده‌بات
  * توركیا بۆ دكتۆره‌ كورده‌كان: ئێوه‌ له‌م وڵاته‌ جێتان نابێته‌وه‌
- كتێبێك به‌ زمانى عه‌ره‌بى ده‌رباره‌ى خاتوو گه‌لاوێژ بڵاوكرایه‌وه‌
- هونه‌رمه‌ندێكى لاوى هه‌ڵه‌بجه‌یى به‌شدارى له‌ نمایشێكى شانۆیدا ده‌كات له‌ فڕه‌نسا
- له‌ یادى یۆبیلى زێڕینى زانكۆى سلێمانیدا، ئێواره‌ كۆڕێكى شیعریى ساز ده‌درێت

وشه‌:
- سارا دۆسكى، ئه‌و ژنه‌ى ژیانى خۆشى ئه‌وروپاى به‌ خزمه‌تى ئاواره‌كان گۆڕییه‌وه‌
- گۆڕانكارى و نوێكردنه‌وه‌ بۆ شه‌قامى ئۆرزدى سلێمانى ده‌كرێ
- وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى چاپخانه‌ى خه‌ساندووه‌ و ساڵانه‌ مۆڵه‌تى چاپى كتێب له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌دات
- 92 كتێبخانه‌ى گشتى له‌ كوردستاندا هه‌ن و شوێنى 95%یان نه‌شیاوه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure