كه‌شناسی: چه‌ند رۆژێك به‌فر و بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 28/11/2018‌ :: 19316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانی به‌لێزمه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامده‌بێت. 

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ سبه‌ی شه‌وه‌وه‌ 29ی تشرینی دووه‌م، شه‌پۆلێكی بارینی به‌فر و بارانی به‌لێزمه‌ رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌". 

وتیشی: "شه‌پۆله‌كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامده‌بێت و بارانی مامناوه‌ند و به‌لێزمه‌ زۆرتر  له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت، هه‌روه‌ها پێشبینیده‌كرێت ئاستی ئاو به‌رزببێته‌وه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پله‌كانی گه‌رما زۆرتر نزمده‌بنه‌وه‌ و له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2ی كانونی یه‌كه‌مەوە، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌ لاوازی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌. 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە