ئۆکرانیا هۆشداری لە هەڵگیرسانی "جەنگێکی گەورە" دەدات

هەواڵ / جیهان :: 27/11/2018‌ :: 842‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرۆکی ئۆکرانیا، روسیا بە بڵاوکردنەوەی هێزێکی گەورە لەسەر سنوری وڵاته‌كه‌ى  تۆمەتبارده‌كات و هۆشداریش ده‌دات لە دروستبوونی "جەنگێکی گەورە".


ئاژانسی فرانس پرێس لێدوانێکی پترۆ بۆرۆچنکۆ، سەرۆکی ئۆکرانیاى بڵاوکردۆتەوە و تیایدا دەڵێت: "ژمارەی تانکەکانی روسیا لەسەر سنوری ئۆکرانیا سێ هێندە زیادکراوە، ژمارەی ئەو یەکە سەربازیانەی لەسەر سنورەکانیشمان دانرابوون بەشێوەیەکی گەورە زیادیکردووە".

پەیوەندییەکانی نێوان ئۆکرانیا و روسیا دوێنێ ئاڵۆزی زیاتر بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا مۆسکۆیان بە تەقەکردن و دەستگرتن بەسەر سێ کەشتی ئۆکرانیدا لە دەریای رەش بە شێوەیەکی نایاسایی تۆمەتبارکرد.

لای خۆیەوە روسیا رایگەیاند: کەشتییە ئۆکرانییەکان بەشێوەیەکی نایاسایی داخلی ئاوی روسیا بوون ئاگادارکردنەکانی هێزی دەریاوانییان پشتگوێخستووە و مانۆڕی مەترسیداریان ئەنجامداوە.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە ئۆکرانیانە لەلایەن هێزی دەریاوانی روسیاوە، کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و هەریەکە لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا ئیدانەیان کرد.

ئامادەکردنی: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure