توركیا بازاڕه‌ سوتاوه‌كه‌ى كه‌ركوك بونیاد ده‌نێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 27/11/2018‌ :: 400‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌بارى 
باڵیۆزی تورکیا لەعێراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشاندا بۆ هاوكاریكردنى خاوه‌ن دوكانه‌كانى كه‌ركوك كه‌ شه‌وى رابردوو دوكانه‌كانیان سووتا.

  
له‌په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا و راکان جبوری، پارێزگاری کاتیی کەرکوک كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ى تشرینى دووه‌م ئه‌نجامداره‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌: توركیا  ئاماده‌یه‌ هەموو جۆرە هاوکاریسەک پێشکەش بەدوکاندارەکان بکات.

باڵیۆزەکەی تورکیا لە عێراق وتوشیەتی : "وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ سەر لەنوێ بازاڕه‌كه‌ بونیادبنێتەوە".

شه‌وی رابردوو 26ی تشرینی دووەمی 2018 به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌،  بازاڕی قه‌یسه‌ری دێرینی كه‌ركوك به‌ته‌واوى سوتا كه‌ ساڵی 1855 له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان دروستكراوه‌ و ساڵی 1978 سه‌رله‌نوێ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure