کەشناسی هەرێم گوڕی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆی دیاریکرد
هەواڵ / کوردستان :: 27/11/2018 :: 6365 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شارۆچه‌كه‌ى خانه‌قینى داوه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، رایگه‌یاندووه: كاتژمێر 3:05 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى دووه‌می 2018، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 3،4 پله‌ى رێخته‌ر له قوڵایى 10 كیلۆمه‌تر له دوورى 24 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى خانه‌قینى داوه.
له‌باره‌ى زیانه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه، كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایگه‌یاندووه: بومه‌له‌رزه‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه هه‌ستیپێكراوه، به‌ڵام هیچ زیانێكى نه‌بووه.
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد