عێراق سه‌رمایه‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كى دارایی ئێران بلۆك ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 27/11/2018‌ :: 179‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌یه‌كى سعودى ئاشكراى ده‌كات: عێراق سه‌رمایه‌ى بانكێك و دامه‌زراوه‌یه‌كى ئێران له‌ عێراق بلۆك كرد، كاركردنیشى گشت لقه‌كانیشى له‌ عێراق راگرت. 


رۆژنامه‌ى عوكازى سعودى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ى تشرینى دووه‌م له‌ زارى لیژنه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆر بڵاویكردوه‌: "بڕیاردراوه‌ به‌ سڕكردنى سه‌رمایه‌ى گوێزراوه‌ و نه‌گوێزاره‌وه‌ى بانكى پاریسان و گروپى به‌همه‌نى ئێرانى له‌ عێراق".

رونیشیكردووه‌: بڕیاره‌كه‌ پاڵپشته‌ به‌ یاساى قه‌ڵاچۆكردنى سپیكردنه‌وه‌ى دراو و پاڵپشتیكردنى تیرۆر و سڕكردنى سه‌رمایه‌ى تیرۆرستان.

رۆژنامه‌ نویسیویه‌تى: بڕیاردراوه‌ كه‌ گشت رێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌كردنى مامه‌ڵه‌ و چالاكییه‌كانى بانكى پاریسان له‌ عێراق ئاڕاسته‌ى بانكى ناوه‌ندى كراوه‌ بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنه‌كان.

هه‌روه‌ها بانكى ناوه‌ندى عێراق داواى له‌ گشت دامه‌زراوه‌كانى سه‌ربه‌ بانكه‌كه‌ كردووه‌، كه‌ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئێرانیانه‌ نه‌كه‌ن.

ئا/ سیروان محه‌مه‌د 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure