كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاری بەسەردادێت و بەفرێكی زۆر دەبارێت

هەواڵ / کوردستانی :: 27/11/2018‌ :: 35362‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، هەرێمی كوردستان بارانی بەخوڕ و بەلێزمە دەیگرێتەوە، ئەگەرێكی بەهێزیش هەیە كە لەمانگی كانونی یەكەم (12) بەفر ناوچەكە بگرێتەوە، لەگەڵ ئاماژەی ئەوەی لەئێستاوە زستان هاتووە بەهۆی هەڵكێش و داكێشی كەشوهەوا جەمسەرییەكانەوە.

خالید مەهداوی پێشبینیكەر و شارەزای كەشناسی ئوردونی، لەفەیسبوكی خۆی نووسیوێتی: "لەگەڵ بوونی ناڕێكی لەكەشوهەوای جەمسەری و ئەتڵەسییدا زستان زوو هاتووە و سەرما رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە".

بەپێی پێشبینییەكەی ئەو شارەزا ئوردونییە، دۆخێكی باراناویی نوێ كۆتایی ئەم هەفتەیە ناوچەكانی هەرێم و شام و باكووری میسڕ دەگرێتەوە.

بەوتەی مەهداوی "هەرێمی كوردستان رۆژی چوارشەممە دەكەوێتە ژێر بارانێكی بەخوڕ و لێزمەوە و ئاماژەی بەهێزیش هەیە لەمانگی 12دا بەفرێكی زۆر لەهەرێم ببارێت".

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure