ئاسیاسێل بڕیار لەسەر دابەشكردنی قازانج بەسەر خاوەن پشكەكانی دەدات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3469‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ
بە ئامادەبوونی بەڕێز فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، ئەمڕۆ دووشەممە 26/11/2018 لە ئوتێل گراند ملینیۆم لە شاری سلێمانی، كۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی  ئاسیاسێل بەڕێوەچوو.

 
كۆبوونەوەكە، كە نوێنەرانی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق، فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی عێراق، بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق و ژمارەیەك لەخاوەن پشكەكانی ئاسیاسێل ئامادەی بوون و تاوتوێی راپۆرتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیا بۆ ساڵی دارایی 2017 كرا.


 سەرەتای كۆبوونەوەكە بەڕێز فاروق مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ  باسی لە گرنگترین بڕگەكانی راپۆرتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بۆ ساڵی 2017 كرد و تیایدا گرنگترین ئەو گرێبەستانەی باس كرد كە كۆمپانیاكەیان بۆ پەرەپێدان و نوێكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانیان ئەنجامیان داوە بەپێی ئەو پلانە ستراتیژیانەی بۆ خزمەتكردنی بەكارهێنەران و زیادكرنی ژمارەیان.

 

هەروەها تیشكی خستەسەر دۆخی دارایی و پوختەی چالاكییەكانی كۆمپانیاكە و ئەو قازانجانەی بەدەستهاتوون، لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەكانیان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ ناوچە ئازادكراوەكان.

سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ باسی لە كاروبارەكان و دۆخی ئەمنی و كاریگەی لەسەر كۆی چالاكییەكانیان و ئەو داهاتەی بەدەستهاتووە كرد. 

هەروەها باسی لەو پارانەكرد بۆ ئەو باجانەی خرابووە سەر كۆمپانیاكەیان لەساڵانی رابردوو تەرخان كراوە و تا ئێستاش یەكلایی نەكراوەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر راپۆرتی چاودێری ژمێریاری ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو لە 13/12/2017  كە پەسەندكراوە. 

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا گشت داتا و كەشف و بەیان مالی كۆمپانیاكە بۆ ساڵی 2017 و ئەو قازانجانەی كراوە خرایەڕوو، لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچوونانەی كۆمپانیاكە بەخۆیەوە بینووە، كە رەنگدانەوەی باشی لەسەر توانای دارایی و سەرمایەی كۆمپانیاكە  دەبێت، بەكۆی رەزامەندی ئامادەبووانیش راپۆرتی كۆمپانیا بۆ ساڵی 2017 پەسەندكرا.

 لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ئەو قازانجانەی بەدەستهاتووە و بڕیاری گونجاویشی لەبارەوە درا، سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ رونیكردەوە، كە كۆی ئەو قازانجانەی بەدەست هاتوون، بەپێی یاسا دەتوانرێت خەرجبكرێت، لەگەڵ ئەو زیادەیەی كە هەیە بەگوێرەی ئەوەی دەستەی گشتی بڕیاری لێیدەدات.

هەر  لە كۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆ بە كۆی گشتی بڕیاردرا 100%، سەرمایەی كەڵەكە بووی زیادەی كۆمپانیاكە بەسەر خاوەن پشكەكەدا دابەش بكرێت، كە دواتر بڕی قازانجەكە و وادەكەی و بڕی گەڕاوە لە زیادەی كەڵەكەبوو بۆ ژمێرەی ساڵانەی داهاتوو بڵاودەكرێتەوە.
 
هەروەها لەسەر داوای 10% لە كۆی خاوەن پشكەكانی كۆمپانیاكە و بە رەزامەندی ئامادەبووان و پاڵپشت بە حكومەكانی ماددەی (89) لە یاسای كۆمپانیاكان ژمارە (21)ی ساڵی 1997، "جێبەجێ كردنی پێوەری نێوەدەوڵەتی بۆ ئاگاداركردنی دارایی ژمارە (9) زیاد كرا" لە سەرەتای ساڵی 2018 ەوە.

 

لە كۆتاییدا سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوبردنی ئاسیاسێڵ سوپاسی گشت كارمەندانی ئاسیاسێڵی كرد بۆ هەوڵ و ماندوبوونەكانیان بۆ پەرەوپێشبردن و سەرخستنی  كۆمپانیاكەیان.

ئامادەكردن: سیروان محەمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە