نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ له‌ دهۆك دروست ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 26/11/2018‌ :: 219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
وەزیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گەیه‌نێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شێرپەنجە لە دهۆك.


لە راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌: ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی دووه‌می 2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیلی كردووەو له‌گه‌ڵ پارێزگای دهۆك و بەڕێوەبەری كۆمەڵگای ئیبراهیم خەلیل كۆبووەته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیکەی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی پارێزگای دهۆك كۆبووەته‌وه‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ بۆ دانانی پلانی كاركردنە بۆ ساڵی 2019 و بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی پارێزگاكە و پێداویستی فەرمانگەكانە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەتی شێرپەنجە لە دهۆك و وەزیری دارایی و ئابوری چەند كێشەیەكی فەرمانگاكانی پارێزگاكەی چارەسەر كرد و بەڵێنیشداوه‌ كە لە چوارچێوەی بڕیار و رێنمایەكانی وەزارەتی دارایی چارەسەری كێشەكانی دیکە بكرێت.

پێداچوونەوە: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure