بەشێكی پۆلیسی سلێمانی چارەسەری كێشەی خێزانەكان دەكات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 274‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لەناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەشێک دروستکراوە بەناوی "پۆلیسی كۆمەڵگەیی" و کار لەسەر ئەوە دەکەن كێشە خێزانییەکان چارەسەر بکەن پێش ئەوەی بگاتە تۆماركردنی سكاڵا. 

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ماوەی دوو ساڵە پۆلیسی كۆمەڵگەیی دامەزراوە و کار لەسەر پێكهێنانەوەی خێزانەكان دەكەن تا حاڵەتی ئەوەی نەگاتە سكاڵا، یان لە كاتی تۆماركردنی سكاڵاشدا گفتوگۆ لەگەڵ هەردوولا دەكەن بەمەبەستی چارەسەری كێشەكان.

وتیشی: "جگە لەو بەشەی پۆلیس، بەگشتیش پۆلیسی سلێمانی بەردەوام هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانیان كردووە بۆ پرسی ژنان".

لە كوردستان لەرۆژی یەكشەممە 25ی نۆڤەمبەرەوە بۆ ماوەی 16 رۆژ چالاكی بۆ رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: ن.ر




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە