پێنجوێن.. بارانبارین بۆ نزیكه‌ى دوو هێنده‌ى پارساڵ زیادیكردووە

هەواڵ / کوردستان :: 26/11/2018‌ :: 280‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
كه‌شناسى پێنجوێن رایده‌گەیه‌نێت بە بەراورد بەساڵی رابردوو ئەم كاتانە رێژەی بارانبارین لەسنووری قەزای پێنجوێن زۆر زیادیكردووە و تا ئێستاش هیچ بەفرێك لەسنوورەكەدا نەباریوە.

بەهادین حەسەن، لێپرسراوی بەشی كەشناسی پێنجوێن، بەدواڕۆژی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین سنووری قەزای پێنجوێن و ناوچەكانی دەوروبەری گرتۆتەوە و بەو هۆیەشەوە كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر لە 250 ملم.

وتیشی: "ساڵی رابردوو ئەم كاتانە رێژەی بارانبارینی سنووری پێنجوێن بریتی بوو لەتەنیا 153.4 ملم و بەو هۆیەشەوە بارانی ئەمساڵ  بۆ نزیكه‌ى دوو هێنده‌ى پار زیادیكردوه‌".

روونیشیكردەوە: تا ئێستا لەسنووری قەزای پێنجوێن بەفر نەباریوە و كەشوهەوای پێنجوێن لەرووی بەفرەوە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ئەگەریش هەیە لەماوەی داهاتوودا بەفر تەنیا لەسەر شاخە بەرز و دوورەكانی دەرەوەی سەنتەری قەزای پێنجوێن ببارێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەسبەینێوە سێشەممە رەوشی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بارانبارین لەسنوورەكەدا نامێنێت. 

پێداچوونه‌وه‌: سیروان  محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە