بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕى داهات و هه‌نارده‌ى ساڵى 2017 بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 26/11/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ ئامارێكدا ئاشكرایكرد، بڕى داهاتى ساڵى2017 زیاتر له‌ 38 ملیار دۆلار و بڕى هه‌نارده‌ش زیاتر له‌ 57 ملیار دۆلار بووه‌.


به‌پێى ئامارێكى بانكى ناوه‌ندى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى تشرینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: "بڕى داهاته‌كانى عێراق له‌ساڵى 2017 بڕى 38.766 ملیار دۆلار بووه‌، له‌كاتێكدا ساڵى 2016 بڕى داهاته‌كان 34.208 ملیار دۆلار و ساڵى 2015ش بڕى 48.010 ملیار دۆلار بووه‌".

بانكى ناوه‌ندى عێراق رونیكردوه‌ته‌وه‌، ساڵى 2017 قه‌بار هه‌نارده‌ى ده‌ره‌كى 57.559 ملیار دۆلار بووه‌، له‌كاتێكدا ساڵى 2016 بڕى 51.238 ملیار دۆلار بووه‌.

عێراق بۆ دابینكردنى بوودجه‌ به‌رێژه‌ى 90% پشت به‌ هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌به‌ستێت و به‌رزبوونه‌وه‌ و نزمبوونه‌وه‌ نرخى نه‌وتیش له‌ بازاڕه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر قه‌باره‌ى داهاتى  عێراق  ده‌بێت.
     
ئا: سیروان  محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure