دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 26/11/2018‌ :: 2448‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26 ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن جێگیر و لیرەش به‌رزبۆوه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.200 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.200 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.210.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.210.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.230.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 524 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كشـەمـــــمە: 100 دۆلار به‌ 528 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان  محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure