بازرگانی نێوان سلێمانی و ئێران ساڵانە زیاتر لە ٧ ملیار دۆلارە

هەواڵ / ئابوری :: 26/11/2018‌ :: 305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
سەركنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەشاری سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، ساڵانە بە بەھای زیاتر لە ٧ ملیار  دۆلار بازرگانی لەگەڵ سلێمانی دەکرێت.

ئاغای مەسعودیان، سەرکنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سلێمانی لە کۆبونەوەی بازرگانانی سلێمانی و ئێران ڕایگەیاند: شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی تایبەتمەندی و گرنگی تایبەتی ھەیە بەلای ئێمەوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ش نزیکترین ناوچەیه‌ لە ئێرانەوە.

ڕاشیگەیاند: لەئێرانەوە زیاتر لە ٥٠٠ جۆر کاڵا و شتومەک دێتە شاری سلێمانی و دواتر دابەش دەکرێت بە ناوچەکانی تری کوردستان و عێراق".

رونیشیکردەوە: باس لەوە دەکرێت ساڵانە لە خاڵە فەرمییەکانەوە بەبڕی ٢.٥ ملیار دۆلار بازرگانی دەکرێت و لە ناوچە نا فەرمیەکانیش ساڵانە بەبەھای ٥ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرێت.

وتەکانی ئاغای مەسعودیان لە کاتی چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بازرگانانی شاری سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە لە چوارەم رۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.


پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure