لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ژمارەیەک بڕیار دەرکران

هەواڵ / کوردستان :: 26/11/2018‌ :: 729‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە 12773 کە لە رێکەوتی 19ی تشرینی دووەمی 2018 دەریکردوە، چەند جۆرێکی ریکلامکردن قەدەغە دەکات و هۆشداریدەدات.

لەنوسراوەکەدا هاتووە: لەپێناو تەندروستی گشتی و سەلامەتی هاووڵاتیان، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادرێت بە ریکلام و پڕوپاگەندەکردن بۆ ئەو بابەت و دەرمان و دەرمانسازییانەی کە پێویستیان بە راچەتەی پزیشکی واتا (میکانیزمی بەکارهێنانی پزیشکی ) هەیە، بەپێچەوانەشەوە ئەو دەرمانانەی کە پێویستیان بە راچێتەی پزیشکی نیە دەبێت مۆڵەت لە وەزارەتی تەندروستی وەربگرن.

هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "نابێت کەلوپەلی پزیشکی و تاقیگەیی لەگەڵ هیچ ریکلامێکی خواردن و خواردەمەنی بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە وەزارەتی تەندروستی رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر".

پێداچوونەوە: چالاک عومەر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure