کێشە بۆ پەسەندکردنی بودجەی 2019ی عێراق دروستدەبێت

هەواڵ / ئابوری :: 25/11/2018‌ :: 1080‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2019 ئاشكرا ده‌كات و پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات: خه‌مڵاندنى نرخى نه‌وت له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ 40 دۆلار دابه‌زێنن، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاته‌خواره‌وه‌.


سوهام عه‌قیلى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌ لێداوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى (مه‌علومه‌)، رایگه‌یاند: "دواى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، كورتهێنانى بودجه‌ بۆ زیاتر له‌ 45 تریلیۆن دینار به‌رزده‌بێته‌وه‌، له‌كاتێكدا له‌ ئێستادا كورتهێنان به‌ 27 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه‌ و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌ 56 دۆلار دانراوه‌".

راشیگه‌یاندوه‌: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 26ی تشرینی دووەمی 2018 لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت بۆ 58 دۆلار و پێشبینى ئه‌وه‌ش كرد كه‌ خه‌مڵاندنى نرخى نه‌وت بۆ 40 دۆلار دابه‌زێنن و به‌وه‌ش كورتهێنانى بودجه‌ زۆر به‌رزدەبێته‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا، پرۆسه‌ى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى ساڵى 2019  له‌ په‌رله‌مانى دواده‌خات، ئه‌گه‌ریش زۆره‌ كه‌ گۆڕانكارى زۆر له‌ بودجه‌ى ساڵى 2019دا بكرێت.

پسپۆڕانى ئابوریش داواده‌كه‌ن: دواى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ خه‌مڵاندنى نرخى نه‌وت له‌ بودجه‌ى ساڵى 2019 بكرێت. 

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پێداچوونەوە: چالاک عومەر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە