هه‌ریر.. هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وار خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
له‌ سنوری ناحیه‌ی هه‌ریر چه‌ندینجاره‌ ژماره‌یه‌ك گۆڕ هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت: هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌ به‌دوای زێڕ و پارچه‌ی شوێنه‌واری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ ده‌سگیر نه‌كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌ دواڕۆژی وت: "چه‌ندینجاره‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به‌قه‌زای شه‌قڵاوه‌ ژماره‌یه‌ك گۆڕی كۆن هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ورد و له‌كاتی شه‌واندا ئه‌نجامده‌درێت". 

راشیگەیاند: ئه‌و كه‌سانه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان دۆزینه‌وه‌ی زێڕو پارچه‌ی شوێنه‌واری گرابنه‌ها ئه‌و گۆڕانه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌. 

حامید كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر به‌دواڕۆژی وت: تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ ده‌سگیرنه‌كراوه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌، كه‌ چه‌ند گۆڕێكیان له‌ سنوری ناحیه‌كه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ به‌شه‌و ئه‌نجامدراوه‌ و پێده‌چێت كه‌سانێكی شاره‌زا كاره‌كه‌یان كردبێت، ئه‌و كاره‌ش نه‌ك له‌ هه‌ریر به‌ڵكو له‌هه‌ندێك شوێنی دیكه‌ی كوردستانیش ئه‌نجامدراوه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌ك. 

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە