هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك زیاد ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 25/11/2018‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور ئاشكراى ده‌كات: هه‌نارده‌ى  نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ توركیا، بۆ 100 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


ئاژانسى هه‌واڵى (مەوازین) له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وە کە نه‌یویستوه‌ ناوى بهێنرێت، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: "تێكڕاى هه‌نارده‌ى نه‌وتی رۆژانه‌ى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى بۆرى گواستنه‌وه‌ى كوردستان بۆ 100 هەزار به‌رمیلى رۆژانه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو رۆژانه‌ 50 هه‌زار به‌رمیل بوو".

دواى ناكۆكییه‌كى زۆر و وه‌ستاندنى بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێك هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك لەڕێگەی بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ توركیا، حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێككه‌وتن كه‌ دووباره‌ هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاشدا رۆژانه‌ به‌ هه‌نارده‌كرنى 50 هه‌زار به‌رمیل ده‌ستیانپێكرد.

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پێداچوونەوە: چالاک عومەر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure