له‌ڕۆژى هه‌ینییه‌وه‌ لەعێراق لافاو نزیكه‌ى 200 كه‌سى كردۆته‌ قوربانى

هەواڵ / عێراق :: 25/11/2018‌ :: 262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى عێراق رایدەگەیەنێت: له‌ رۆژى هه‌ینى رابردووه‌وه‌، نزیكه‌ى 200 كه‌س به‌هۆى لافاوه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى.


ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2018، له‌ راگەیەنراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆى لافاو و بارانه‌وه‌ له‌ نیوه‌ڕۆى رۆژى هه‌ینییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 180 كه‌سیش برینداربوون.

پێشتر ده‌سته‌ى گشتى چاودێریکردنى كه‌شوهه‌وا و زه‌مینله‌رزه‌ ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو: شه‌پۆلێكى لافاوى وێرانکەر روو له‌ پارێزگاكانى عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق شانه‌ى ته‌نگژه‌كانى دروستكرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى زیانەکان.

 

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure