لە سلێمانی پەیكەرێك بۆ ژنان دادەنرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 26/11/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
شەوی رابردوو یەکشەممە لە بازاڕی فامیلی مۆڵ لە شاری سلێمانی، رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بە بەشداری ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و رێكخراوەكانی ژنان، چالاكییەكی بۆ دوو هەفتە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان سازكرد. بڕیاریشە لەو ماوەیەدا لەشاری سلێمانی پەیکەرێک بۆ ژنان دابنرێت.


كۆژین عوسمان، توێژەری كۆمەڵایەتی لە رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەدواڕۆژی راگەیاند: ساڵانە رێكخراوەكانی ژنان لە 25ی نۆڤەمبەر بۆ ماوەی 16 رۆژ چالاكی دەكەن بۆ رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی، ئێمەش لەم ماوەیەدا  چالاكییەكان لە سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام دەدەین و ئەمساڵیش پەیكەرێك بۆ ژنان دادەنێین، جگە لەوەش كۆنفرانسێک ئەنجامدەدەین.

هەر لە چالاكییەكەی ئەمشەو چەند گۆرانییەك لەلایەن گروپێكی موزیكییەوە پێشكەشكرا.

پێداچوونەوەی: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure