دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 25/11/2018‌ :: 291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن كه‌مێك به‌رزبووه‌وە و لیرەش جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزینی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120.200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.250 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.250 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.200 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.218.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.216.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.240.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 528 لیره‌.
- رۆژى پێنجشـەمــمە: 100 دۆلار به‌ 528 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان  محه‌مه‌د

پێداچوونەوە: چالاک عومەر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure