كۆمسیۆن دواخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / عێراق :: 25/11/2018‌ :: 380‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسیارێكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان دواده‌خرێت و ده‌ڵێت: "واده‌یه‌كى دیكه‌ بۆ ئه‌نجامدانى له‌ ساڵى داهاتوودا دیاریده‌كرێت".


به‌ڵام حازم ردینى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌مى 2018 له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ فه‌رمى رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناتوانێت هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ 22ى كانونى یه‌كه‌م ئه‌نجامبدات. به‌ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه‌ نه‌بونى كاتى پێویست بۆ ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌ پڕۆسه‌ى ده‌نگدان.

وتیشى: "كۆمسیۆن له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمى تاوتوێكردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ ساڵى داهاتوودا واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان دیاریده‌كرێت".

ئه‌و كۆمسیاره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى ساڵى 2019 ده‌بێت.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure