سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌رچوونى بریتانیا دا

هەواڵ / جیهان :: 25/11/2018‌ :: 373‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌م سه‌ركرده‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕى له‌سه‌ر ده‌رچوونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا. 

دۆناڵد توسك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند"  27 سه‌ركرده‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا رێكه‌وتنى ده‌رچوونى برتانیایان له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌سه‌ند كرد".

هاوكات دالیا جریبا وسكایتى سه‌رۆكى لیتوانیا ئاشكرایكرد كه‌  پرۆسه‌ى چووه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا زۆرى له‌به‌رده‌مدا ماوه‌".

به‌ڵگه‌نامه‌ى جیابوونه‌وه‌ى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ 585 په‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ى به‌ مه‌رجه‌كانى ئه‌و جێهێشتنه‌ كراوه‌.
  
بڕیاره‌ پرۆسه‌ى ده‌رچوونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ 29ى مانگى ئازارى ساڵى داهاتوو به‌ فه‌رمى ئه‌نجامبدرێت.

 داڕشتنه‌وه‌: هه‌ستیار قادر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure