نه‌تانیاهۆ وه‌ڵامی رۆحانی ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 25/11/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
دواى وته‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌سه‌ر ئیسرائیل، بنیامین نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند ئیسرائیل باش ده‌زانێت چۆن له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی پیاوكوژی ئێران به‌رگری له‌ خۆی بكات.


له‌ به‌رامبه‌ر وته‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران كه‌ وتبووی ئێسرائیل گرێی شێرپه‌نجه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ناوبچێت، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ تویته‌كدا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ و نووسیوێتی: "ئیسرائیل ده‌زانێت چۆن له‌ به‌رامبه‌ر رژێمی كوشه‌نده‌ی ئێران به‌رگری له‌خۆی بكات".

نه‌تانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: رۆحانی كه‌ داوای له‌ناوچوونی ئیسرائیل ده‌كات، جارێكی دیكه‌ سه‌لماندى كه‌ بۆچی ده‌بێت وڵاتانی جیهان پاڵپشتی له‌ سزاكانی سه‌ر رژێمی تیرۆریستی ئێران بكه‌ن كه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure