كه‌شناسى بڕى باران بارینى له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 25/11/2018‌ :: 132‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایده‌كات، لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەى باران بارین له‌پارێزگاكانى پارێزگاى  سلێمانى و هه‌ولێر بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی هەرێم، كه‌ ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌م بڵاویانكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن: بڕى باران بارین له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى ڕابردوو لەشارى هەولێر  7.2 ملم باران باریوە، لە سلێمانى 8.5 ملم، له‌ کەرکوکیش1.0 ملم، پارێزگاى دهۆك 0.2 باریوەو له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ ڕێژه‌یه‌ك تۆمارنه‌كراوه‌.

بڕى باران بارین له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كان له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا:

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure