به‌هۆى باران و لافاوه‌وه لە شارێکی کوردستان سبه‌ى پشووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/11/2018‌ :: 17722‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
سه‌په‌رشتیارى خوێندنى كوردى له‌ خانه‌قین رایگه‌یاند، به‌هۆى بارانى به‌خوڕ و لافاوه‌وه‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سنوورى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى پشووى فه‌رمیه‌ و ته‌نها په‌روه‌رده‌ ده‌گرێته‌وه‌. 


وه‌لى شه‌ریف، سه‌رپه‌رشتیارى خوێندنى كوردى له‌ خانه‌قین به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ئێواره‌وه‌ بارانێكى به‌خوڕو لێزمه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ له‌ پێناو پاراستنى گیانى خوێندكاران، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمییه‌ له‌ ته‌واوى په‌روه‌رده‌ى سنوورى خانه‌قین و به‌ خوێندنى كوردى و عه‌ره‌بیشه‌وه‌. 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ پارێزگارى دیاله‌، له‌ راگه‌یاندراوێكیدا، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ى وه‌كو پشووى فه‌رمى ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ته‌نها په‌روه‌رده‌ ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆى باران و لافاوەوە كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنووره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ بارانبارینى به‌لێزمە سنوورى خانه‌قین و گه‌رمیان و ده‌وروبه‌رى گرتووه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان خراوه‌نه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌. 

پێداچووه‌نه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە