كه‌شناسى هۆشداری ده‌دات
هەواڵ / عێراق :: 24/11/2018 :: 39418 جار بینراوە
دواڕۆژ
به‌گوێره‌ى پێشبینیهكانى كهشناشى، كه‌شوهه‌وای زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق ناسه‌قامگیر ده‌بێت و هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌درێت كه بارانبارى لێزمه به‌رده‌وام بێت و ئه‌گه‌رى لافاو له هه‌ندێك ناوچه هه‌یه.
سادق عه‌تیه، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى تشرینى دووه‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و نوسیویهتى "هاووڵاتیانى عێراق ئاگادارى خۆتان بن".
عه‌تیه رایگه‌یاندوه: كه‌شوهه‌وا له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ناسه‌قامگیر ده‌بێت و هه‌ور ئاسمانى باكور و باشورى وڵات داده‌پۆشێت و له ناوچه‌كانى خۆرئاواش ئاسمان هه‌ورى چڕ ده‌بێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: له شاره‌كانى میسان و زیقار و خۆرهه‌ڵاتى به‌سره و باشورى شارى ئه‌نبار بارانى به‌لێزمه ده‌بارێت و له‌دوو رۆژى داهاتووشدا لافاو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا: سیروان محه‌مه‌د
پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد