په‌رله‌مان له‌باره‌ى ژێرئاوكه‌وتنى كامپى ئاواره‌كان بڕیارێكى ده‌ركرد

هەواڵ / عێراق :: 24/11/2018‌ :: 312‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
په‌رله‌مانى عێراق، له‌ دانیشتنى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى تشرینى دووه‌مدا، بڕیارێكى سه‌باره‌ت به‌و كامپانه‌ى دووچارى باران و لافاوى زۆر بوونه‌وه‌ بڕیارێكى ده‌ركرد.


بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كامپى ئاواره‌كان ده‌ریكردووه‌، له‌ سێ بڕگه‌ پێكدێت، له‌ بڕگه‌ى یه‌كه‌مى بڕیاره‌كه‌دا، باس له‌ پێكهێنانى شانه‌یه‌كى كێشه‌كان، فه‌راهه‌مكردنى‌ هه‌وڵى وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت و پێدانى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌.

بڕگه‌یه‌كى ترى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان، جه‌خت له‌سه‌ر ته‌رخانكردن ده‌كاته‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، بۆ مسۆگه‌ركردنى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌ بودجه‌ى یه‌ده‌گى فریاگوزارى ساڵى دارایى 2018، یان له‌ رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى پاره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ بۆ ده‌ستخستنى ئه‌و پاره‌یەى كه‌ پێویسته‌.

په‌رله‌مان له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیدا به‌پێى بڕگه‌ى سێیه‌مى بڕیاره‌كه‌ى ته‌رخانكرنى بۆ شاره‌ ئازاكرداوه‌كان و ئاواره‌كانیش له‌ بودجه‌ى گشتى فیدراڵى ساڵى دارایى 2019 زیادكرد.
 
پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure