كۆى زیانه‌كانى لافاوه‌كه‌ى قه‌زاى شه‌رگات و ده‌وروبه‌رى ئاشكراكرا

هەواڵ / عێراق :: 24/11/2018‌ :: 598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كۆى ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ى راگه‌یاند كه‌ به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى دوێنى شه‌وه‌وه‌ له‌ سه‌روماڵى هاوڵاتیانى قه‌زاى شه‌رگات كه‌وتوون.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى تشرینى دووه‌م بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند: لافاوه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونى 9 كه‌س و رووخانى زیاتر له‌ 250 ماڵ.

ده‌شڵێت: "لافاوه‌كه‌ى شه‌رگات چه‌ند گوندێكى خستۆته‌ژێر ئاو، كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ گوندى حۆرییه‌یه‌، كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ى ٤٠٠٠ هاوڵاتییه‌ و نزیكه‌ى (٤٥٠) ماڵه‌".

روونیشیده‌كاته‌وه‌: زیانه‌‌ گیانیه‌كان، گیان له‌ ده‌ستدانى پێنج كه‌س و برینداربوونى چوار كه‌سى تره‌، كه‌ دوانیان كارمه‌ندانى فه‌وجى سێى لیواى 91ى پیاده‌ن، كه‌سێكیش بێسه‌روشوێنه‌، هه‌روه‌ها رووخان و نقومبوونى زیاتر 250 ماڵ و 15 ئۆتۆمبێل و مرداربوونه‌وه‌ى زیاتر له‌ 1200 سه‌ر مه‌ڕ.

قه‌زاى شه‌رگات سه‌ر به‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دین-ه‌ و ده‌كه‌وێته‌ 125 كیلۆمه‌تر له‌ باشورى شارى تكریت-ى سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌، ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاواى قه‌زاى حه‌ویجه‌ و باكورى قه‌زاى بێجى.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە