ئاژەڵەکانی جەنگ..هێسترەکانی ئەفغانستان و گوێدرێژەکانی یەمەن

هەواڵ / جیهان :: 23/11/2018‌ :: 356‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

چەندین خاڵی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و یەمەندا هەیە، هەردووکیان دوو دەوڵەتی ئاسیاوی و موسڵمان و هەژارن و باجی شوێنە جوگرافیەکەیان دەدەن، بەڵام ئەم دوو وڵاتە بە شاخ و ڕێگەی قورس دەورەدراوە و بە ئاسانی هاتوچۆی پیادا ناکرێت.

هێسترەکانی ئەفغانستان:
لە شەڕی ئەفغانستان کە لە ساڵانی 1979 بۆ 1989 بەردەوامبوو هێستریان بۆ گواستنەوەی چەک و پێداویستی سەربازی بەکارهێنا، بەڵام لەبەر ئەوەی ژمارەی هێسترە ناوخۆییەکان کەمبوو ئەمریکا ڕێککەوتنامەیەکی بۆ دابینکردنی هێستری پێویست بۆ جەنگەکە واژۆکرد و بەهۆیەوە 6 هەزار هێستریان لە قوبرسەوە بۆ ئەفغانستان گواستەوە.

پاش تەواوبوونی جەنگەکەش ئەم هێسترانە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهێنرا.

گوێدرێژەکانی یەمەن:
لەسەرەتادا وڵاتی یەمەن بەهۆی درووستبوونی ئۆتۆمبێلەوە وازی لە بەخێوکردنی گوێدرێژ هێنا، بەڵام دواتر بەهۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنی دووبارە گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی گوێدرێژ بۆ گواستنەوە.

دواتر گوێدرێژ لە شەقامە سەرەکیەکانی ناو شاردا دەرکەوت و خەڵکی پێداویستی ڕۆژانە یان کەلوپەلی کارەکەیان پێ دەگواستەوە.

بەهۆیەوە نرخی گوێدریژەکانی وڵاتەکە زۆر زیادیکرد و گەیشتە دوو هێندە، بە شێوەیەک نرخی گوێدرێژ لە 30 هەزار ریاڵ بەرزبووەوە بۆ 65 هەزار ریاڵ واتە (260 دۆلار).

لەکاتێکدا هێسترەکانی ئەفغانستان بۆ جەنگ بەکاردەهێنرا گوێدرێژەکانی یەمەن بۆ هۆکاری مرۆڤایەتی و گواستنەوەی خۆراک و کەل و پەلی فریاکەوتن بۆ ناوچە سەختەکان بەکاردەهێنرا کە ئۆتۆمبێلی پێ نەدەگەشت، لەم چوارچێوەیەدا پێش دووساڵ ئاهەنگی (ڕێزلێنان لە گوێدرێژ) ئەنجامدرا چونکە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە کەمکردنەوەی فشاری سەر وڵاتەکەیان.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure