کەشناسی لەبارەی بەفر و باران بارینەوە زانیاری نوێ رادەگەیەنێت

هەواڵ / کوردستان :: 23/11/2018‌ :: 3960‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هەرێم دەڵێت: "ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە بەردەوامی دەبێت و تاوەكو رۆژی دووشەممەی داهاتوو".

بژار ئەكڕەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: لە دوێنێوە كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی هەردوو دەریای سپی ناوەڕاست و سووور هاتۆتە سەر هەرێمی كوردستان باران بارین دەستی پێكردووە و لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانیش بەفر باریوە".

بژار باسی لەوەشكرد: لە ماوە چوار رۆژدا باران بە بڕێكی زۆر دەبارێت و هەورەتریشقە لە ناوچەشاخاوییەكان روودەدات.

سەبارەت بە كۆتایهاتنی ئەم شەپۆلی باران و بەفرە بژار ئاماژەی بەوەكرد: باران بارین بەردەوام دەبێت و تاوەكو رۆژی دووشەممە 26ە ئەم مانگە و پلەكانی گەرما  دوو بۆ سێ پلە نزم بوونەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure