بەهۆی بارانبارینەوە پۆلیسی بەرگری شارستانی ئەم پارێزگایە خرایە ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 22/11/2018‌ :: 2676‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی بەرگری شارستانی پارێزگاکەش رایدەگەیەنێت: بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو هێزەکانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".


رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەراتی بەرگری شارستانی دھۆک بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئەو بارانبارینەی ئەمڕۆ سنوری پارێزگای دهۆکی گرتۆتەوە و تائێستا بەردەوامە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان ئەگەری دروستبوونی لافاو، هێزەکانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

وتیشی: "تائێستا ھیچ حاڵەتێک رووینەداوە، بەڵام زیاتر لە ٩٥ ئۆتۆمبێل و ٤٥٠ کارمەندی بەرگری شارستانی لە سنوری پارێزگای دھۆک تا ٢٤ کاتژمێری داهاتوو لە ئامادەباشیدا دەبن".

پێداچوونەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure