رووه‌كێكی هیندی له‌ ده‌رمان باشتر چرچیی ده‌موچاو لاده‌بات

هەواڵ / زانست :: 22/11/2018‌ :: 485‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه‌ له‌ تۆوی رووه‌كێكی هیندیدا پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه‌، كه‌ چرچی ده‌موچاو لاده‌بات، ئه‌مه‌ش له‌ (رێتینۆڵ) به‌سوودتره‌ كه‌ له‌ زۆرێك له‌ ده‌رمانه‌كانی جوانكارییه‌ به‌ناوبانگه‌كاندا هه‌یه‌ و پێكهاته‌كه‌ش كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كیی وه‌ك سووربوونه‌وه‌ و خوران زۆر كه‌مه‌.


پێكهاته‌كه‌ ناوی باكوچیۆل (Bakuchiol )ه‌ و له‌ رووه‌كی بابچی وه‌رده‌گیرێت كه‌ پێشتر به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌ دژه‌ ئۆكێسن و دژه‌هه‌وكردنه‌كه‌ی به‌ناوبانگ بوو. 

رێتینۆڵیش ده‌شێت له‌ سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنرێت، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌یان كه‌ له‌ بواری جوانكارییدا به‌كارده‌هێنرێت زۆرجار جۆره‌ ده‌ستكرده‌كه‌یه‌تی.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ 12 هه‌فته‌ی خایاند ده‌ریخست به‌كارهێنه‌رانی (Bakuchiol ) یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی چرچی ده‌موچاویان كه‌مبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ره‌نگی پێستیشیان جوانتر بووه‌.

نینا گۆد، كه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی پزیشكانی پێسته‌ له‌ بریتانیا ده‌ڵێت: ئه‌م پێكهاته‌ سروشتییه‌ هیوابه‌خشه‌ و ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ هیچ كرێمێك نییه‌ بتوانێت پێست بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی لاوی به‌ڵام ده‌توانێت به‌ هێواشی پێست باشتر بكات. 

ئه‌و پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت: هه‌میشه‌ خۆپاراستن له‌ چاره‌سه‌ر باشتره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی پێست پیر ده‌كات، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر پێستمان به‌ گه‌نجی و ته‌ندروستی بهێڵینه‌وه‌.  

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە