نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/11/2018‌ :: 11731‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2018، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و ماوه‌ى چه‌ند مانگێكیشه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ دانەبه‌زیوه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ لە بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120.250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.625 دینار بوو".

هاوكات ئه‌مڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى 100 دۆلار به‌ 528 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنێ 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌ بوو.

ئا: سیروان محه‌مه‌د

پ؛رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure