سبه‌ینێ 13 ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 22/11/2018‌ :: 1081‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی، سبه‌ی هەینی 23/11/2019 سیانزه‌ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە.


پێشانگاكه‌ لەناو بینای پێشانگای سلێمانی لە تاسڵوجە، بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی حکومی و حزبی و سەرمایەداران دەکرێتەوە و له‌ ڕۆژی 23 بۆ 28 ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ پێشانگاكه‌دا كۆمپانیاكانى وڵاتانی ئێران، تورکیا، سعودیە، میسر، لبنان، پاکستان، ھندستان و بریكارى کۆمپانیا ئەوروپییەکان لە کوردستان بەشدارن.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی سلێمانى زۆرترین کۆمپانیا کە بەشداریانکردوە، كۆمپانیاكانى ئێرانە، کە ژماره‌یان 35 کۆمپانیایە و کۆمپانیاکانی ناوخۆش زۆرترین بەشدارییان ھەیە و زۆربەیان بریكارى کۆمپانیا ئەوروپییەکانیان ھەیە.

پێشانگاکەش ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ھەموو ھاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن تا بتوانن سود وەرگرن لەو شتومەک و کاڵایانە نمایشكراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure