كه‌شناسى عێراق لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفروباران هۆشداریدەدات

هەواڵ / عێراق :: 22/11/2018‌ :: 4460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق راپۆرتێك له‌باره‌ى بارودۆخى كه‌شوهه‌وا له‌نێوان رۆژانى پێنجشه‌ممه‌ تا یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌.


به‌پێى راپۆرته‌كه‌ شه‌پۆلێكى باران و به‌فر و سه‌رما له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌مه‌وه‌ روو له‌ شاره‌كانى هه‌رێم و شاره‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كه‌شى تا یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ ئه‌مڕۆ باران و هه‌وره‌تریشقه‌ له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان (باكورى رۆژهه‌ڵاتى عێراق) ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا بارانبارینێكى كه‌م ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رۆژى هه‌ینى ناوچه‌كه‌ له‌ژێر كاریگه‌رى بارسته‌ هه‌واى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارسته‌ هه‌واى سارى ده‌ریاى سور به‌مه‌ش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارانى كه‌م و مامناوه‌ند له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌كانى و بارانى به‌هێز له‌ شاره‌كانى (به‌سڕه‌، عه‌مماره‌، ناسریه‌ و كوت).

هه‌روه‌ها رۆژانى شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ شاره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارانى كه‌م و مامناوه‌ند.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure