به‌هاى دینارى عێراقی هاوتای دۆلاری ئەمریکی دەبێت

هەواڵ / ئابوری :: 22/11/2018‌ :: 3995‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان رایانگه‌یاندووه‌: ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ كڕینى دراوى عێراقى به‌ هیواى زیادبوونى به‌هاكه‌ى و قازانجكردنیان.

پشتیوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێیانوایه‌ كه‌ تره‌مپ بڕیارێك ده‌رده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى عێراقى.

به‌پێى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ به‌هاى دینارى عێراقى به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌هاى دۆلاردا.

رۆژنامه‌ى نیوزویكى ئه‌مریكى رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ئه‌مریكییه‌كانى هانداوه‌ بۆ كڕینى دراوى عێراقى به‌ مه‌به‌ستى قازانجكردن له‌ حاڵه‌تى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاكه‌یدا.

له‌ ئێستادا دینارێكى عێراقى هاوتایه‌ به‌ 0.0084 دۆلارى ئه‌مریكى واته‌ كه‌متر له‌ یه‌ك سه‌نت.

 

وەرگێڕانی: پەیام

پێداچوونەوە: چالاک عومەر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure