لەسلێمانی پارتی و شیوعی لە كۆبوونەوەدان

هەواڵ / کوردستان :: 22/11/2018‌ :: 235‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی سەردانی حیزبی شیوعی كوردستانیان كردووە و ئێستا لە كۆبوونەوەدان.


پەیامنێری دواڕۆژ لە سلێمانی رایگەیاند: كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌م شاندێكی پارتی لە سلێمانی- هەڵەبجە بە سەرۆكایەتی عارف تەیفور، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی سەردانی كۆمیتەی پارێزگاى سلێمانی حیزبی شیوعی كردووە و له‌لایه‌ن ژمارەیەك له‌ ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئه‌و حزبه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

وتیشى: ئێستا هه‌ردولا لە كۆبوونەوەدان و بڕیارە دواتر كۆنگرەی رۆژنامەوانی سازبكەن.

سەردانه‌كه‌ لەكاتێكدایە لایەنەكان سەرقاڵی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمن و هەفتەی رابردووش حیزبی شیوعی كه‌ خاوه‌ن كورسییه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگەیاند.

پێداچوونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure