نرخى ئه‌مڕۆى دراوه‌كان له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 22/11/2018‌ :: 873‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ى تشرینی دووەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار  دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار و 750 دینارە.

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 650 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار  دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینارە.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure