رۆژی جیهانیی تەلەڤزیۆن

هەواڵ / جیهان :: 21/11/2018‌ :: 256‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژانی 21 و 22ی تشرینی دووەمی ساڵی 1996، نەتەوە یەكگرتووەكان كۆڕبەندێكی تەلەڤزیۆنیی رێكخست لە بارەگای ئەو رێكخراوە لە نیویۆرك بۆ تاوتوێكردنی بایەخی تەلەفزیۆن لە جیهانی هاوچەرخدا و هەروەها  بۆ دۆزینەوەی رێوشوێنی هاوكاریكردنی زیاتری وڵاتان. 

 

لەبەرئەوە رۆژی 21ی تشرینی دووەم بوو بە ساڵڕۆژی تەلەڤزیۆن و یادكردنەوەی ئەم رۆژە لە وڵاتە جیاجیاكانی جیهاندا دەیسەلمێنێت كە پەیوەندیی رۆشنبیری و میدیایی یەكێكە لە مەسەلە سەرەكییە نێودەوڵەتییەكانی ئەمڕۆ. 

 

تەرخانكردنی ئەم رۆژە، بۆ هاندانی ئاڵوگۆڕی جیهانییە لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكان و جەختكردنە سەر مەسەلەكانی ئاشتی و ئاسایش و گەشەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure