موگرینى: هه‌وڵى دروستكردنى سوپایه‌كى یه‌كگرتووى ئه‌وروپى ناده‌ین

هەواڵ / جیهان :: 21/11/2018‌ :: 132‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
فێدریکا موگرینى، كۆمیسارى ئاسایش و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌ هه‌وڵى دامه‌زراندنى سوپایه‌كى یه‌كگرتووى ئه‌وروپى نادات.

له‌ لێدوانێكدا دوێنێ له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ بروكسل، موگرینى وتى: "لێره‌ هیچ كه‌س باسى دامه‌زراندنى ئه‌و سوپایه‌ ناكات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت وڵاتانى ئه‌ندام به‌شداریى بكه‌ن له‌ دابینكردنى ئاشتییه‌كى زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌ جیهاندا".

كۆمیسارى ئاسایش و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا وتیشى: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌ به‌رگرییه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ته‌واوى ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ په‌یمانى ناتۆدا و یه‌كێتى ئه‌وروپا یه‌كێتیه‌كى سه‌ربازیى نییه‌ و هه‌رگیز ناشبێت به‌ یه‌كێتیه‌كى سه‌ربازى".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure