ئه‌مریكا بانكێكى فره‌نسى به‌ زیاتر له‌ملیارێك دۆلار سزاده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 21/11/2018‌ :: 156‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانكى "سوسییتیه‌ جنراڵ" له‌ مانگى ئابى رابردوو رایگه‌یاند کە پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا ده‌بێت بۆ سه‌ر ئێران، بانكى فیدراڵى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد: بانكى ناوبراو 1.34 ملیار دۆلار پاره‌ ده‌دات به‌رامبه‌ر وه‌ستانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دژى، ده‌رباره‌ى پێشێلكردنى سزاکانی ئه‌مریكا دژى ئێران.


ئاژانسى هه‌واڵى فره‌نسا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا بۆ دووه‌مجار گه‌وره‌ترین سزا به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ داراییه‌دا ده‌سه‌پێنێت به‌هۆى پێشێلكردنى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران.

جیفرى بیرمان، داواكارى گشتى باشورى نیویۆرك رایگه‌یاتدوه‌: "سوسییتیه‌ جێنراڵ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى سزاكانى  سه‌ر ئێرانى پێشلكردوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و به‌نهێنى و به‌نایاسایی له‌ڕێگه‌ى سیستمى دارایی ئه‌مریكاوه‌، چه‌ندین ملیار دۆلارى هه‌واڵه‌ى ئێران كردوه‌".

هاوكات دامه‌زراوه‌ى دارایی نیویۆرك ئاشكراى كردوه‌: بانكى (سوسییتیه‌ جێنراڵ) به‌شێوه‌یه‌كى نه‌گونجاو و ناڕوون به‌بڕى 12.5 ملیار دۆلار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران كردوه‌.

سوسییتیه‌ بانكیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا نیكه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و رایگه‌یاند: راهێنانى زیاتر به‌فه‌رمانبه‌رانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران وه‌ك خۆى جێبه‌جێبكات.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە