نرخى دراوه‌كان به‌كردنه‌وه‌ى بازاڕى ئه‌مڕۆ

هەواڵ / ئابوری :: 21/11/2018‌ :: 1322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 21ى تشرینی دووەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌ جێگیریی مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 650 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێگیر بوو گۆڕانكارى ئه‌و تۆى به‌سه‌ردا نه‌هات.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 650 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار  دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینارە.

دوێنێ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 650 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 138 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 9 هەزار و 750 دینارە. 
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینارە.

ئا/ سيروان محمد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure