تره‌مپ چاوی به‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌كه‌وێت

هەواڵ / جیهان :: 21/11/2018‌ :: 190‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌ لوتكه‌ی 20 محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازادەی جێنشینی سعودیه‌ ئاماده‌بێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بمه‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: تره‌مپ راشیگه‌یاندووه‌ کە له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچیدا ئەگەر فشار بخرێتەسەر سعودیە ئەوا ئابوری جیهانی داناڕمێت.

ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی 20 له‌ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

رۆژی 2ی تشرینی یەکەمی 2018 جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووس و نووسەری سعودی کە دژی دەسەڵاتی سعودی دەینووسی، سەردانی کونسڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کرد بۆ راییکردنی مامەڵەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، بەڵام ئیدی نەهاتە دەرەوە و دواتر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا رایانگەیان کە خاشقچی لە کونسڵخانەکە کوژراوە و سعودیە رەتیکردەوە، دواتر لە 18ی هەمان مانگدا داواکاری گشتی سعودیە رایگەیاند کە خاشقچی بەهۆی شەڕی دەستەویەخە لە ناو کونسڵخانەکەدا کوژراوە.

 

ئاماده‌كردنی: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure