دوایین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستن

هەواڵ / ئابوری :: 20/11/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20 ی تشرینى دووه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زینى و تمه‌ن جێگیر و لیرەش دابه‌زى.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120.600 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.625 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.625 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.6050 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.240.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.240.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.290.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 536 لیره‌.
- رۆژى دووشــــــــــەمــمە: 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان  محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure