دراوى عێراق له‌كوێ چاپده‌كرێت و تێچووى چه‌نده‌؟

هەواڵ / ئابوری :: 22/11/2018‌ :: 9537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌رله‌مانتارێك ئه‌و شوێنه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ دراوى عێراقى لێ چاپ ده‌كرێت و دەشڵێت: "هه‌ر پارچه‌ دراوێك 4 سه‌نتى تێده‌چێت". 


ناجى ردیس ئه‌لسعیدى، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌: ساڵانى پێشوو بانكى ناوه‌ندى عێراق دراوى له‌ سویسرا چاپ ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا شوێنه‌كه‌ى گۆڕیوه‌، له‌ په‌یمانگەى بریتانى له‌ له‌نده‌ن چاپى ده‌كات، به‌پێى ئه‌و مواسه‌فاتانەش کە داواكراوه‌، پێویسته‌ ئه‌و دراوانە تێکنەچن.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگه‌یاندووه‌: تێچووى هه‌ر پارچه‌ دراوێك کە دواى چاپكردن بۆ عێراق ده‌گوێزرێته‌وه‌ له‌ نێوان 4 - 5 سه‌نتى ئه‌مریكیه‌.

هاوكات ئیحسان یاسرى، به‌ڕێوه‌به‌رى چاپى دراو له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندووه‌: عێراق هه‌زار دانه‌ له‌ دراوى 25 هه‌زار دینارى له‌ باشترین كۆمپانیاكان چاپ ده‌كات به‌ كه‌متر له‌ 60 دۆلار.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: بانكى ناوه‌ندى له‌ چاپكردنى دراوى نوێدا  تێچووى زۆر نادات. 

ئا: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure