هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای کەرکوک ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 20/11/2018‌ :: 389‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ماوەیەکە کارەبای نیشتمانی لەکەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، بەرپرسانی کارەبایش هۆکارەکەی بۆ چاککردنەوەی هێڵی دیالە و بچڕانی کارەبای وەبەرهێنەرەکەی هەرێم دەگەڕێننەوە.


دانیال هەمەوەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک ئەمڕۆ سێشەممە 20 تشرینی دووەم بە دواڕۆژی وت: هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاری چاککردنەوە دەکرێت لەهێڵی 400 کەیڤی نێوان کەرکوک _ دیالە و بڕیاریشە بەمزووانە بکەوێتەوە کار.

وتیشی: "لە 19ی تشرینی یەکەمەوە وەبەرهێنەرەکەی هەولێر هیچ بڕە کارەبایەکی بەکەرکوک نەداوە کە پێشتر لە 200 مێگاواتەوە کردبووی بە 100 مێگاوات".

سەبارەت بەهۆکارەکەشی، وتەبێژەکەی کارەبا وتی: "هۆکارەکەی رەنگە تەکنیکی بێت، بەڵام دانوستانەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە كارەبایە لەهەولێرەوە بەردەوامە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure