بۆ لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كان هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد

هەواڵ / کوردستان :: 19/11/2018‌ :: 153‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، شاندێكی گومرگی عێراقی سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و له‌باره‌ی پرسی داخستنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق رێكکه‌وتنێكیان واژۆكرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "شانده‌كه‌ چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه‌". 

 
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا لەگەڵ شاندی گومرگی عێراقی رێككه‌وتنێكمان واژۆ كردووه‌ بۆ لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق و رێککەوتنەکەش بەرز دەکرێتەوە بۆ حکومەتی عێراقی تاوەکو خاڵە گومرگییەکان هەڵبگیرێت و دابخرێن.

وتیشی: "شاندەکەی گومرگی عێراقی ماوەی چەند رۆژێک لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە بەمەبەستی نوسینی پێناسێکی نوێی گومرگی بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بە یەک شێواز کارە گومرگییەکان بەڕێوەببەن".

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure