پارتى سه‌ردانكردنى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ راده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 19/11/2018‌ :: 1066‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پاش كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتى و گۆڕان، پارتى سه‌ردانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ راده‌گرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى ئه‌و حزبه‌ش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


بەپێی ئەو زانیارییانەی دواڕۆژ كە لە سەرچاوەیەكی باڵای پارتی دیموكراتى كوردستانه‌وه‌ دەستیكەوتوون، ئەم هەفتەیە پارتی سەردانی لایەنەكانی دیكە ناكات، بەڵكو سەرقاڵی گفتوگۆی نێو خۆیان دەبن و پێدەچێت كۆبوونەوەی سەركردایەتیش بكەن.

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، هەفتەی داهاتوو وه‌فدى پارتى سەردانی لایەنەكانی دیكەش دەكەن بەمەبەستی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

شەممەی رابردوو شاندی پارتی بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێ، سەردانی شاری سلێمانییان كرد و لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

بڕیاریشبوو دواتر سه‌ردانى سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ بكه‌ن كه‌ كورسییان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئارام غه‌فور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure