په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌ 10 رۆژه‌ مانى له‌ خواردن گرتووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/11/2018‌ :: 106‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى تشرینى دووه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- چوارشه‌ممه‌ (نوێنه‌ران) كۆده‌بێته‌وه‌.. بۆ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان
- ئێران ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى بازرگانى له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نێته‌ 20 ملیار دۆلار
- له‌ ئه‌ڵمانیا داعشێكى كورد دادگایى كرا
- گۆڕێكى ترى به‌كۆمه‌ڵ له‌ شنگال دۆزرایه‌وه‌
- لوبنان به‌شوێن بێسه‌روشوێنه‌كانى جه‌نگى ئه‌هلیدا ده‌گه‌ڕێت
- ئه‌مریكا سودان له‌ لیستى تیرۆر ده‌رده‌هێنێت .. مه‌رجى هه‌یه‌
- بڕى پێدانى كاره‌با له‌ زستان ئاشكراكرا
- زیانه‌كانى نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان

خه‌بات:
- هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى بۆریى كوردستانه‌وه‌ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر بارودۆخى سیاسى ده‌بێت
- شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانى هه‌نگاریا ده‌كات
- شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
- واشنتۆن پۆست: تره‌مپ به‌رگرى له‌ درۆكانى بن سه‌لمان ده‌كات
- فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سره‌: له‌سه‌دا 80ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ رێگه‌ى ئێرانه‌وه‌ ده‌هێندرێنه‌ به‌سره‌
- ئێران .. خۆپیشاندانى كرێكاران بۆ مووچه‌
- به‌هۆى خۆپیشاندان له‌ فڕه‌نسا كه‌سێك ده‌كوژرێت و 409 كه‌سى دیكه‌ش بریندارده‌بن
- به‌هۆى دۆسیه‌ى خاشقچى، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سعودییه‌ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌
- سلێمانى .. به‌ڕێوه‌چوونى یه‌كه‌م دیدارى هاتووچۆ
- هه‌ولێر .. بكوژى ئافره‌تێكى نیپاڵى ده‌ستگیركرا
- وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: هیچ به‌شێكى زانسته‌ ئیسلامییه‌كان دانه‌خراوه‌

رووداو:
- سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوو جێگریان ده‌بێت
- عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌ڵێنیداوه‌ پشكى كورد له‌ بودجه‌دا زیادبكات
- حه‌كیم كاكه‌وه‌یس، نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد كۆچى دوایى كرد
- له‌ هه‌ولێر كچێك له‌سه‌ر مۆبایل ده‌كوژرێ
- گه‌نجێك 15 ساڵه‌ به‌دواى خێزانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
- په‌رله‌مانتارانى خولى پێنجه‌م تا سێ مانگى دیكه‌ مووچه‌ وه‌رناگرن
- بریكارى 6 وه‌زاره‌ت و 10 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌
- قاسم سوله‌یمانى .. له‌ كرێكارییه‌وه‌ بۆ ناودارترین فه‌رمانده‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
- نرخى گواستنه‌وه‌ى كاڵا له‌ چین و ئیماراته‌وه‌ بۆ كوردستان 15% به‌رزبووه‌ته‌وه‌
- شه‌ش هوتێلى پێنج ئه‌ستێره‌یى له‌ كوردستان داخراون
- كچێكى 17 ساڵان كتێبێك له‌باره‌ى منداڵانى كوردى ئێزدى بڵاوده‌كاته‌وه‌

هه‌ولێر:
- له‌ سنوورى قه‌زاى شه‌رگات 10 چه‌كدارى داعش كوژران
- په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌ 10 رۆژه‌ مانى له‌ خواردن گرتووه‌
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژێك پشووى راگه‌یاند
- سزایه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران وه‌كو خۆى كار ناكات .. هێشتا ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێرانى بۆ سفر نه‌هێناوه‌ته‌ خوارێ
- له‌ وڵاتى هۆڵه‌ندا جوتیارانى كوردستان، به‌شدارى رۆژى جیهانى په‌تاته‌ ده‌كه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure